کوردستانی

بنەماڵەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل: بكوژانى مامۆستا له‌ سێداره‌ بدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنەماڵەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل: بكوژانى مامۆستا له‌ سێداره‌ بدرێن
مه‌ودا میدیا-

بنەماڵەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل داوا ده‌كه‌ن، بكوژانى مامۆستا له‌ سێداره‌ بدرێن و ده‌ڵێن "جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌ خاڵێكى مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ سووكایه‌تییه‌ به‌ دادگا و دادوه‌ر".

بنەماڵەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل، نیگه‌رانن له‌ جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگا و ده‌ڵێن "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بکوژانی مامۆستا وشیار تاوانێکی قێزەونیان ئەنجامداوە، ماوه‌ى هه‌شت ساڵیشه‌ حوكمیان بۆ ده‌رچووه‌، كه‌چى هێشتا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن "له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌وكاتى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ چه‌ندینجار به‌ڵێنیان پێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه‌ بۆچى له‌ سێداره‌ نادرێن، كه‌ به‌ ناحه‌ق مامۆستا تیرۆر كراوه‌".

بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا وشیار راشیده‌گه‌یه‌نن "جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌یان، خاڵێكى مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ سووكایه‌تییه‌ به‌ دادگا و دادوه‌ر".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan