عیراقی
عیراق نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لەبارەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد.
ئەمڕۆ شەممە 2024/11/23، وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ دروستكردنی پشێویە و دەیەوێت ئاڵۆزییەكان لە ناوچەکە فراوانتر بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكەن كە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق رابگرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عیراق لەژێر ناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر سنوورەکانی ئیسرائیل بەردەوامە و ئیسرائیل چەند جارێک لەڕێی ئەمەریکاوە هۆشداری بە حکومەتی عیراق داوە.
ب ح