ئابووری

یەکێتیی مامۆستایان هۆشداریدەداتە حکومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی مامۆستایان هۆشداریدەداتە حکومەت
مەودا میدیا-

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان رایگەیاند "دواکەوتنی مووچە بووەتە نەریت لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچە ،حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بوونی هەڵە هەموو جارێک لە لیستی مووچەی فەرمانبەران کە  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رەوانەی بەغدای دەکات، جێی باوەڕ نییە، 

وتیشی"پشتگیری تەواوی مامۆستایان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان و پاڵپشتی هەموو هەوڵێک دەکەین کە ببێتەهۆی دەستەبەرکردنی مافەکانیان".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 10 ساڵە گرفتی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەوهۆیەوە ساڵانە مامۆستایان ناوبەناو بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan