کوردستانی
تەرمی کۆڵبەرێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەرمی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی چاڵدران دۆزرایەوە و زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆڵبەرەی سێ رۆژ پێش ئێستا لە ماکۆ کوژراوە، سەرەتا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر کوژراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە "دوێنی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2020 تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی "عەسکەر محەمەدی" تەمەن 40 ساڵ لە بەرزایەکانی گوندی "نەبی کەندی" ئەو شارە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کۆڵبەرە چوار ڕۆژ پێش بە مەبەستی کۆڵبەری رووی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچە کردبوو و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیار بووە".