ستایڵی نوێ
بەم رێگایە مەحشی پەتاتە ئامادەبکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مەحشی پەتاتە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان دەتوانرێت بە ئاسانی لە ماڵەوە ئامادە بکرێت، بەم شێوازەی خوارەوە ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکان
4 پەتاتەی مامناوەند، 400 گرام قیمە، بادەم و خوێ و بەهارات و کشمیش بەپێی پێویست، نیو کیلۆ پیاز پیاز، 1/2کوپ دۆشاوی تەماتە، 50گرام کەرە "زبدە".
تێبینی/بەکارهێنانی سەرجەم کەرەستەکان بەپێی ژمارەی ئەو کەسانەی مەحشیەکەی بۆ ئامادە دەکەیەت دەگۆڕێت.
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
پەتاتەکە ئەشۆرێتەوە بە چەقۆ ناوەکەی هەڵدەکۆڵدرێت و پاشان خوێ و بەهاراتی پێوە دەکەین بەڕۆنەکە جوان سوری ئەکەینەوە، دواتر بۆ ناوەکەی پیازەکە ورد دەکەین لەگەڵ قیمەکەیا سور دەکرێنەوە بەهارات و خوێکەی تێکەڵ دەکرێن، پاشان ناوی پەتاتەکە پڕ دەکەین لە تێکەڵەکەو دۆشاوی تەماتە شل دەکرێتەوەو ئەکرێت بە سەریدا، دواتر دەخرێتە ناو فڕنێکەوە بە پلەی گەرمی 180 بۆ ماوەی 20خولەک، پاشان بەمشێوەیە خواردنەکە ئامادە دەکرێت و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.