ئابووری

ناردنی مووچە پێویستی بە واژۆی تەیف سامییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناردنی مووچە پێویستی بە واژۆی تەیف سامییە
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ دووشەممە، 2024/11/25، بڕیارە بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، رێکارە کارگێڕییەکانی رەوانەکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران تەواوبووە و تەنها واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقی ماوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق داوای نیوەی داهاتە نانەوتییەکان لە حکومەتی هەرێم دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan