کوردستانی
مەسعود بارزانی لەبارەی دەسترێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دهستدرێژی سێكسی بۆ سهر ئافرهتێكی خاوهن پیداویستی تایبهت لهلایهن چهكدارانی حهشدی شهعبی و پۆلیسی عیراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حكومەتی فیدرال و حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكات بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەوەنە بكەن.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ماوەی چەند رۆژە هەواڵێك لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو بووەتەوە، كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیكە بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی كورد كە كەم ئەندامە و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێدەستەڵاتی سنووری پارێزگای كەركوكە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەوەنە بكەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە كە لە هاووڵاتییەكی بێپەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و واقعی سەربازی سەپێندراوی كەركوك كراوە كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەستەڵاتە لەسەر ئەوە ڕاهاتووە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتیی هاووڵاتیانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا ئەوەی خستووەتەڕوو "با هیچ كەس و لایەنێك وا بیر نەكاتەوە كە تاوانی لەمجۆرە بەسەریاندا تێدەپەڕێ یان چاوپۆشییان لێ دەركرێ، ئەم دەستدرێژییە شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتییانی نەك تەنیا كەركووك بەڵكو هەموو كوردە و، ئەنجامدەرانی ئەم بێویژدانییە دەبێ بە توندترین شێوە سزا بدرێن".