ئابووری

ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی بڕیارێك ده‌رده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی بڕیارێك ده‌رده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق بڕێكى پاره‌ى دیاریكراو بۆ مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رجى هه‌یه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، ته‌یف سامى، وەزیری دارایی عیراق بڕیاریداوه‌ بۆ هەر مانگێک له‌ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ره‌وانه‌ بكات.
 
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، وه‌زیره‌كه‌ى عیراق، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌ بێ مه‌رج نانێرێت و رایگه‌یاندووه‌ "ده‌بێت هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆ رادەستى به‌غدا بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan