ئابووری
ھۆکارەکانی ھەرزان نەبوونی نرخی سووتەمەنی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە ھەرزان نەبوونی نرخی سووتەمەنی و درێژەکێشانی بەو نرخە بەرزە، وتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی سلێمانی چەند ھۆکارێک ئاماژە پێدەکات و رایدەگەیەنێت "ھێشتا لە بودجەدا ئەوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ھەرێم بتوانێت لە رێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشێت و تاوەکو ئێستا نەکەوتوونەتە رێککەوتن، لە ئەگەری چوونە بواری جێبەجێکردنەوە بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت و نرخی سووتەمەنی دادەبەزێت".
رامیار رزگار، وتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "کۆمەڵێک ھۆکار ھەیە لە پشت ھەرزان نەبوونی نرخی سووتەمەنی، کە یەکێک لەوانە پەیوەندی بە رێکخراوی ئۆپیکەوە، بەو پێیەی عیراق دووەم گەورەترین وڵاتە لە ھەناردەی نەوت لە لایەن ئەو رێکخراوەوە و لە ئێستادا عیراق باپەندە بەو کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوتە کە بۆی دیاری کراوە، ھاوکات ھەناردەی نەوتی ھەرێمیش دەستی پێنەکردووەتەوە".
وتیشی "ئەگەرچی بەپێی ئەو مادەیەی پێکھاتوون لە یاسای ژمارە 111 و 112، کە تایبەتە بە یاسای نەوت و غاز و دەڵێت ؛سووتەمەنی موڵکی سەرجەم ھاوڵاتییانی عیراقە لە سەرجەم پارێزگاکان و دەبێت ئەوکەرتە بەھاوبەشی لەگەڵ حکومەت و ھەرێم و پارێزگاکان جێبەجێبکرێت؛ بەڵام لە ئێستادا کێشەیەک ھەیە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عیراق کە لە بودجەدا ھێشتا ئەوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ھەرێم بتوانێت لە رێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشێت و تاوەکو ئێستا نەکەوتوونەتە رێککەوتن".
ئاماژەی بەوەشدا "لە ئەگەری چوونە بواری جێبەجێکردنەوە بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت و نرخی سووتەمەنی دادەبەزێت".
پ ح ع

بیروڕا