ئابووری
رێگە بە نەخۆشخانە تایبەتییەکان نادرێت ئەم بڕە پارە وەربگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دكتۆر دلۆڤان محهمهد، بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستی ههولێر راگهیاند "بە نووسراوی فەرمی نەخۆشخانە تایبەتییەکان(ئەهلییەکان)یان ئاگادار كردووەتەوە کە نابێت هیچ بڕە پارەیەک بە ناوی بەڵگەنامەی لەدایک بوون لە هاوڵاتییان وەربگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نەخۆشخانە تایبەتەكان لە بەرانبەر پێدانی بەڵگەنامەی لە دایكبوون، پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە كە بڕەکەی لەنێوان 20 بۆ 50 هەزار دیناردا بووە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و بڕیاریانداوە رابگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو نەخۆشخانە تایبەتییەکان (ئەهلییەكان)ی پارێزگای هەولێر ئاگادار كراونەتەوە، هیچ بڕەپارەیەک بە ناوی پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە كەس وەرنەگرن، هەر هاوڵاتییەک سكاڵا بكات پارەی لێ وەرگیراوە، بەدواداچوون دەكەن و رێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرنەبەر".
ب ح

بیروڕا