کوردستانی

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــاوەکو 18ی نیسانی 2020 درێژکردووەتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە "لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تا 18ی نیسانی 2020 درێژکردەوە".
 ‌ 
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه"

‌فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان