عیراقی

سوپای عیراق ئامادەباشیی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای عیراق ئامادەباشیی راگەیاند
مەودا میدیا-

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عیراق بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە "سوپای عیراق ئامادەباشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ، فەرمانی راستەوخۆی بە هێزی بەرگری ئاسمانیی کردووە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانیی عیراق بگرنەبەر".

ئەوەشی خستەڕوو "پارێزگاریکردن لە عیراق مافێکی دەستوورییە و هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک".

وتیشی  "دەزگای هەواڵگریی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، هەموو 12 کاتژمێر جارێک راپۆرت بۆ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق بەرزدەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan