ئابووری
بەغدا سووتەمەنی دەداتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 250 دینار دیاریکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە بۆ ناردنی بەنزینی حکومی بۆ هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان "ئەو بەنزینەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت لیتری بە 690 دینار دەبێت، لە بەشێکی بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت، هەر شوفێرێک 40 لیتر بەنزینی پێدەدرێت.
ب ح