گێتی

چی لە سوریا دەگوزەرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی لە سوریا دەگوزەرێت؟
مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە شەڕێکی سەخت لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی سوریا لە سنووری پارێزگای حەلەب دەستیپیکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گرووپی (تەحریر ئەلشام)ی سەر بە  تورکیا، رێگای سەرەکی نێوان دیمەشق و حەلەبیان داخستووە، لە نزیک شارۆچکەی سەراقیب دەستیان بەسەر رێگەکانی (ئێم فۆر و ئێم فایف)دا گرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2024/11/27وە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت، لە گوندەکانی حەلەب و ئیدلب، لەنێوان چەکدارانی(تەحریر ئەلشام)ی سەر بە تورکیا و سوپای سوریا بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 121 چەکداریی سەربە تورکیا و 61 سەربازی سوریا کوژراون".

ئەمە لە کاتێکدایە، ماڵپەڕی میدیا لاینی ئەمەریکی رایگەیاند "گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، نزیکەی 10 سەربازییان بە دیل گرتووە کە لە ناویاندا سەربازیی روسیاش هەیە و بە دەیان سەربازی تریان بریندار کردووە و کوشتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan