ئابووری
پەرلەمانتارێکی عیراق مژدە دەداتە فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "هەوڵەکانی بۆ كردنەوەی لقی (بانكەکانی رەشید و رافیدەین) لە هەرێم گەیشتووەتە ئەنجام".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوابەدوای نوسراویان بەژمارە (179) لە بەرواری 2024/10/26، كە داوای كردنەوەی لقی بانكی لە وەزارەتی دارایی کردووە، بانكی رەشید بە نوسراوی (1579) لە بەرواری 2024/10/31، وەڵامی نوسراوەکەی داوەتەوە و رەزامەندبوون بە كردنەوەی لقی (بانكی رەشید) لە سلێمانی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئیتر پرسی (تەوتین) هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان رێكارە پێویستەكانی جێگیربوونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێیی سلێمانی جێبەجێ دەكەن و هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن".
وتیشی "بۆ ئەم دەستكەوتە پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەکات".
ب ح