کوردستانی
ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهى یهكێتى و پارتى له بارهى پێكهێنانى حكومهتى نوێوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆبوونەوەى ههردوو وهفدى یەکێتى و پارتى لە شارى سلێمانى سهبارهت به گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانى كابینهى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆتاییهات و رایانگهیاند "هەردوولا ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان".
له بارهى ناوهِرۆكى کۆبوونەوەکەشدا لە راگەیەندراوێكدا هاتووه "لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە 30ى 11ى 2024، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت".
ئهوهش هاتووه "هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وهفدى دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش".
ههروهها لە راگەیەندراوەکەدا له بارهى دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 2ى 12 بەڕێوەبچێت، ئهوه هاتووه "هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە".
پ ح ع