تەندروستی
خواردنەوە دایتەکان زیانبەخشە و لێی دووربکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندازیارێکی خۆراک ئامۆژگاری ھاوڵاتییان دەکات دوور بکەونەوە لە خواردنەوە دایتەکان و رایدەگەیەنێت "زیانێکی زۆر بە تەندروستیی لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت".
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "خواردنەوە دایتەکان زیانێکی زۆر بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت و پێویستە ھاوڵاتییان لە خواردنەوەی دوور بکەونەوە".
وتیشی "ئەو خواردنەوانە بەو پێیەی ماددەی ئەسپەرتایمی تێدایە و ھەستی شیرینی بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام خۆی لە بنەڕەتدا شیرین نییە و تەنیا ھەستەکە دروستدەکات، وا دەکات زیاتر خواردنەوەکان بخورێن".
روونیشیکردەوە "ئەو ماددەیە دەستکردە و بۆ شیرین کردنی خواردنەوە گازییەکان بەکار دهھێندرێت کە زۆر زیانبەخشە و مەترسی دروستکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی شەکرە و جەڵدەی دڵ و ریخۆڵەکان زیاد دەکات".
پ ح ع