راپۆرت
حكومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانبه‌ران برسیی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى نه‌دانى مووچه‌ى مانگى 10 و 11ى فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌وتنى مووچه دوو مانگى تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ گوێدانه دۆخى فه‌رمانبه‌ران، خه‌ریكى برسیی كردنیانه.
له‌كاتێكدا به‌هۆى مامه‌ڵه خراپه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و پابه‌ندنه‌بوون به‌بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی عیراق و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی عیراق زیاتر له 760 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه مووچه‌ى مانگى 10ى پێ دابه‌ش بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ده‌ستى كه‌وتووه "حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه 230 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بخاته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌و مووچه‌ى مانگى 10ى پێ دابه‌ش بكات، له‌كاتێكدا داهاتى ناوخۆى سێ مانگى له‌به‌رده‌سته".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "حكومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا وه‌رناگرین چونكه به‌شى مووچه ناكات و بۆ مووچه 996 ملیار دینارمان پێویسته".
ئه‌و كاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوى برسیكردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه له‌دواى دوو مانگ له نه‌دانى مووچه.
ئه‌و كاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بێباكییه به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش وایكردووه دۆخى دارایی و ژیانى فه‌رمانبه‌ران زیاتر قورس بێت.