ئینستتیوتى نارین

فه‌وزا یوسف: توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌وزا یوسف: توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى ئەنجومەنی سەرۆکایەتيی پەیەدە رایگه‌یاند، وێڕای ئاماژە بە هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەڕەشەکان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەم شەڕانە لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە.

فەوزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتيی پەیەدە رایگه‌یاند "ئەم شەڕانە لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە و تەنیا رێگەچارەی بەرەنگاربوونەوە، ئامادەیی خەبات و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی بەرگریی لە خۆیە".

وتیشى "رۆژهەڵاتی ناوین بۆ ماوەی دوو سەدەیە بۆتە ناوەندی شەڕە داگیرکارییەکان و ئێستاش ئەوا شەڕ سووریا و ناوچەکانی تر تێوەگلاندووە و لەمناوە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رووی لە کوردستانی سووریایە".

باسى له‌وه‌شكرد "رەنگە تورکیا لە هەلومەرجی نائاسایی ئێستا کەڵک‌ وه‌ربگرێت و پەلاماری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بدات".

ع
Qaiwan
Qaiwan