گێتی
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سووریا پەیکەری قاسم سولەیمانی داوە بە بەشار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به سه‌ردانى فه‌رمى گه‌یشته دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا كۆبووه‌ته‌وه.
محەمەد حسێن رەنجباران، راوێژکاری وەزیری دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند "عەباس عێراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه لە کاتی دیدارەکەیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، پەیکەری حاجى قاسم سولەیمانی داوه به به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا".
وتیشى "ئەو پەیکەرە لەلایەن بەڕێوەبەری دامەزراوەی حاجى قاسم، زەینەب سولەیمانی پێشکەشی وەزیری دەرەوە کرابوو بۆ ئەوەی بیداته سەرۆکی سووریا".
دواى نزیكه‌ى یه‌ك هه‌فته له شه‌ڕى سووریا‌و هێرشى به‌ره‌ى نوسره، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ركه‌وت.
ع