گێتی
ترهمپ هۆشداریی توندى دایه چهند وڵاتێكى زلهێز
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، دەربارەی هەوڵی چەند وڵاتێکی هاوپەیمانێتی Brics بۆ بەرهەمهێنانی جێگرەوەی دۆلار رایگەیاند، لەهیچ وڵاتێک یان لایەنێکی قبوڵناکەین جێگرەوەی دراوەکە بەرهەمبهێنێت و بە توندترین شێوە سزای دەدەین.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى داهاتووى ئهمهریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سرێدز رایگەیاند "وا هەست نەکەن ئاگاداری هەنگاوەکانتان نین، بەتایبەت هەنگاوی دروستکردنی جێگرەوەیەک بۆ دۆلار تا مامەڵەکانتانی پێبکەن، دڵنیابن ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە و بە توندترین شێواز سزا دەدرێن".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا ترەمپ، جەختی لەسەر زیادکردنی باج و گۆرانکارییە ئابورییەکان کردووەتەوە، پێشتر ئاماژەی بەوەشدابوو لە داهاتودا قۆناغی زێرینی ئابوری دەگەرێنێتەوە.
وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی Brics پێشتر پێشنیاری دروستکردنی دراوێکیان کردبووە بەناوی “بریک” تا لە مامەڵەکانی نێوان خۆیاندا بەکاریبهێنن و هەژموونی دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمبکەنەوە.
هاوپەیمانێتی Brics بەوە ناسراوە، کە بەشێکی زۆری وڵاتە ئەندامەکان دژی سیاسەت و پلانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانن وەک “ڕوسیا و چین و ئێران” کە هاوشانی هیندستان و ئیمارات و بەرازیل و چەند وڵاتێکی دیکە بەشداریان لە هاوپەیمانێتییەکەدا کردوە.
ع