گێتی

ترەمپ هه‌ڕه‌شه‌ى تووند ده‌كات و ده‌ڵێت "باجەکەی بە دۆزەخ دەدەن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ هه‌ڕه‌شه‌ى تووند ده‌كات و ده‌ڵێت "باجەکەی بە دۆزەخ دەدەن"
مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ ئازاد كردنى بارمتە ئی.سرائیل.ییەکان له‌ لایه‌ن حەم.اسه‌وه‌ داده‌نێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى تووند ده‌كات به‌وه‌ى بە دۆزەخ باجەکەی دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵدا کە تۆڕى کۆمەڵایەتی خۆیەتی، داوا له‌ حه‌ماس دەکات، به‌ر له‌ رۆژی 20-1-2025، کە دەکاتە رۆژى سوێندخواردنه‌كه‌ى، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بە دۆزەخ باجەکەی دەدەن.
 
ترەمپ رایگه‌یاندووه‌ "ئەوانەی لەم تاوانانەی دژی مرۆڤایەتیدا بەشدارییان کردووە، ئەوانەی کە بەرپرسن، لە هەموو کەسێک تووندتر لە مێژووی درێژ و تۆمارکراوی ئەمه‌ریکادا لێیان دەدرێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەر ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن".
 
هاوكات، به‌پێى راپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمه‌ریکی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ ترەمپ بڕوای وایە زۆربەی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. 
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan