گێتی
وهزیرانى دهرهوهى توركیاو ئێران: ئیسرائیل هۆكارى شهڕى سووریایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکان و کێشە ناوچەییەکان سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەلایەن هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی پێشوازی لێکرا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتى "ئێران و تورکیا لە بارەی ئاگربەست لە لوبنان و رێگریکردن لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلهوه هاوڕان".
باسى لهوهشكرد ''لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گیان و ماڵی خەڵک و ژێرخانەکانی غەززە و هێنانە ئارای ئاگربەستێک لەوێ هاوڕاین".
ئهوهشى خستهڕوو "ئیسرائیل و ''دەستوەردانی دەرەکی'' بە هۆکاری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دهزانین، ئێمە هەموو کات لەبارەی ئامانجی ئیسرائیل بۆ دەستدرێژی و پەرەپێدانی شەڕ لە ناوچەکە هۆشداریمان دابوو".
لای خۆیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگهیاند "دەبێت لەم قۆناغەدا هەوڵبدرێت بە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی رووداوەکانی سووریا روون بکرێتەوە، ئەمە پاناگەیەکە کە ئەوانەی نایانەوێت لە راستییەکانی سووریا تێبگەن، پەنایان بۆ بردووە".
ئهوهشى خستهڕوو "قۆناغی ئاستانا دەستەبەری راگرتنی شەڕ و پێکدادانە گەرم و چڕەکانی کردووە و بەم شێوەیەش ئامانجمان پێشخستنی پەیوەندی رژیم بوو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن لە بواری سیاسییدا".
ع