راپۆرت

مه‌سرور بارزانى وه‌ك خراپترین سه‌رۆك حكومه‌ت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى وه‌ك خراپترین سه‌رۆك حكومه‌ت

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى كردووه‌، خراپترین دۆخ رووبه‌ڕووى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانى به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات و راوێژكاره‌كانى پێى ده‌ڵێن، میلله‌تێكى رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ و ناهه‌موار كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆى و حزبه‌كه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌دراوه‌.

رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن بانكه‌ فیدراڵییه‌كانى عیراق كه‌ گه‌ره‌نتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان كردووه‌، كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى سود و قازانجه‌كه‌ بۆ بانكه‌كانى خۆیان بێت ئاماده‌ نییه‌ ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات له‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كان.

ره‌مه‌زان جیهاد، چاودێرى سیاسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مه‌سرور بارزانى خراپترین سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه‌ و كابینه‌كه‌شى خراپترین بووه‌ به‌راورد به‌ كابینه‌كانى رابردوو".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵك دێت ته‌نها مه‌سرور بارزانییه‌ و ئه‌و نایه‌وێت ته‌وتین بكرێت و كێشه‌كه‌ له‌ ره‌گه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

وتیشى "مه‌سرور بارزانى كه‌سێكه‌ كه‌ڵكى حوكمڕانى نییه‌ و كاتى خۆشى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌ باوكى كرد كه‌ ریفراندۆم ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه‌ كوردستان رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ بووه‌وه‌".

فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دوو مانگه‌ مووچه‌یان پێ نه‌دراوه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت، له‌كاتێكدا نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌غدا پاره‌ى ناردووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمیش ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكات ئه‌گه‌رچى پاره‌.

هه‌فته‌ى رابردوو به‌غدا زیاتر له‌ 761 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان نارد، به‌ڵام به‌ فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت و له‌ مووچه‌ى مانگى 10 خه‌رجى بكات له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ كه‌ هى دوو مانگى له‌به‌رده‌سته‌.

Qaiwan
Qaiwan