کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ئەفسەرێک و دوو پاسەوانی پۆلیس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ئەفسەرێک و دوو پاسەوانی پۆلیس برینداربوون
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لێکندراو بە ئۆتۆمبێلێکی ئەفسەرێکی پۆلیسدا سێ کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2020  بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا لە نزیک پردی چوار لە باشوری کەرکوک، تەقییەوە بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و دوو لە پاسەوانەکانی برینداربوون. 

لە ئێستادا بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
Qaiwan
Qaiwan