کوردستانی
توركیا كوشتنى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند، لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی خواكورك و گارە ، 9 چه‌كدارى پەکەکە کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكرده‌وه "لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان کە لە ماوەی 29ى تشرینى دووه‌م بۆ 1 ی كانونى یه‌كه‌مى 2024 لە ناوچەی خوارکورک و گارە ئەنجام دراوە، 6 چه‌كداری پەکەکە لە خوارکورک و 3 چه‌كدارى دیکەش لە گارە كوژراون".
هه‌روه‌ها "چەند ئۆپراسیۆنێک بە ئامانجی لەناوبردنی هەڕەشەکان لە سەرچاوەکانیانەوە ئەنجام دراوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە درێژەی راگەیێندراوەکەیدا جارێکی دیکە باس له داکۆکی تورکیا ده‌كات له‌سه‌ر بەردەوامبوونی هەوڵی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان".
رۆژى رابردوو به‌هۆى بۆردوومانه‌كانى توركیاوه له سنورى ئامێدى گه‌نجێك گیانى له‌ده‌ستدا.
ع