کوردستانی

هه‌سه‌ده‌ له‌باره‌ى شه‌ڕى سووریا روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌ له‌باره‌ى شه‌ڕى سووریا روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات ناسراو به‌ هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری مەنبەج و تەبقە، ژمارەیەک سەربازیی گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا کوژران و هه‌ندێكیان كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانیان.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ بڵاویكرده‌وه‌ "لە ئەنجامی توندوتیژەکانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبج لە لادێکانی باشووری مەنبەج و پێکدادانەکانی دیکەی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تەبقە لە ناوچەی دێرحافر له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌ک چه‌كداری گروپه‌كان كوژراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "هێزەکانمان کە خۆڕاگرییەکی زۆریان بۆ پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە لە پێشێلکاری و تاوانکاری بەکرێگیراو نیشان داوه‌، ئامادەیی هەمیشەیی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان پشتڕاست دەکەنەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "میدیای نەیارەكانمان باسی لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هێزەكانمان كردوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەڵەب، جەختدەكەینەوە لەوەی ئەو هەوڵانە ناڕاستن و نەخشەی سەربازی هێزەكانمان نەگۆڕاوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan