ئینستتیوتى نارین

سوریا چۆڵدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوریا چۆڵدەکرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی فراوانبونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، چەندین وڵات داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەیان دەکەن بەپەلە سوریا بەجێبهێڵن.

هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، روسیا، ئوردن،ئێران و عیراق داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئەمنی سوریا بەجێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق رایگەیاند "پێویستە عیراقییەکان بەپەلە سەردانیان بکەن بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەیان و چۆڵکردنی خاکی سوریا".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/11/27، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا، لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا، هێرشیان کردەسەر هێزەکانی حکومەت و ناوچەیەکی فراوانی وڵاتەکەیان داگیرکرد و تاوەکو ئێستاش پێشڕەوییەکانیان بەردەوامە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan