کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە تەندروستی چەمچەماڵ-ەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت دۆخی تەندروستی تووشبووانی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ زۆرباشە ئاماژەی بەوەشکرد دوێنێ پشکنین بۆ نزیکەی 900 کەس کراوە چاوەڕێ دەکەین بەیانی و دووبەیانی ئەنجامەکانیان دەربچێت.
شەریف مەلا رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تیمەکانی تەندروستی سلێمانی و تەندروستی چەمچەماڵ بە هەماهەنگی پشکنینێکی کۆرۆنامان بەشێوەی هەڕەمەکی بۆ هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان و توێژە جیاوازەکانی چەمچەماڵ ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا لە سنووری قەزای چەمچەماڵدا پشکنینی کۆرۆنا بۆ 1400 کەس کراوە، هەروەها دوێنێش پشکنین بۆ نزیکەی 900 کەس کراوە چاوەڕێ دەکەین بەیانی و دووبەیانی ئەنجامەکانیان دەربچێت".
لابارەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ شەریف مەلا رەحیم وتی "لە سنووری قەزای چەمچەماڵ 15 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 5 لەو حاڵەتانە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو 10 تووشبووەی کە لە نەخۆشخانە ماون تەندروستییان جێگیرە و زۆرباشن و لەژێر چاودێری پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی ئاسوودە".
ناوبراو وتیشی "هاوڵاتییانی چەمچەماڵ بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و داواشیان لێدەکەین بەردەوامبن لە پابەند بوونیان و لەهەر حاڵەتێکی پێویست و گوماناویدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 431 یان 122ی تەندروستییەو".