راپۆرت
دیمەشق به رێککەوتنی رانەگەیەندراو رادەستکرا"چهند زانیارییهكى گرنگ لهو بارهیهوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
لێرهدا چهند زانیارییهكى گرنگ له سهر رادەستکردنى دیمەشق به رێککەوتنی رانەگەیەندراو ئاشكرا دهكهین.
د. یادگار عهلى، رۆژنامهنووس و چاودێرى سیاسی بڵاویكردووهتهوه "سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن، لەبەر رۆشنایی رێککەوتنێکی حەوت خاڵی، بەشار ئەسەد دیمەشقی بەبێ تەقە رادەستی دەستەی تەحریری شام کردووە".
دهشڵێت "رێککەوتنەکە لە سێ پایتەختی عەرەبی و لەماوەی (72) کاتژمێری رابردوودا کراوە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "گفتوگۆکان لەنێوان رووسیا، ئێران، ئەنقەرە، ئیمارات، سعودیە، قاهیرە و قەتەر بووە و رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیان بۆ رادەستکردنی دەسەڵات لەلایەن رژێمی ئەسەد بە ئۆپۆزسیۆن دەستنیشان کردووە، بەڵام بەشار ئەسەد سێ رۆژ پێش ئەوەی مۆڵەتەکەی تەواو بێت وڵاتی بەجێهێشتووە و رێککەوتنەکەش بە چاودێری ئەمەریکا و رووسیا کراوە".
د. یادگار عهلى، كه هاوكات مامۆستاى زانكۆى گهرمیانیشه له بارهى گرنگترین خاڵەکانی نێو رێککەوتنەکە دهڵێت:
یهكهم: گەرەنتی رێڕەوێکی ئارام بۆ دەربازبوونی ئەسەد و خێزان و نزیکەکانی لە سووریا.
دووهم: گەرەنتی پاراستنی مەزارگە و شوێنە پیرۆزە ئاینییەکان.
سێیهم: پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و هێشتنەوەی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکومەت .. بەگەرەنتی تورکیا.
چوارهم: رێگەنەدان بە هیچ هەوڵێک بۆ پاکتاوی نەژادی و رێگەگرتن لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەی سوپا و دزینی کەلوپەلی دامەزراوەکان.
پێنجهم: گەرەنتی دروستنەکردنی مەترسی و هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ.
پ ح ع

بیروڕا