کوردستانی

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو بەهۆیەوە دوو کەس کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

هەڤاڵ ئاکرێی، بەڕێوبەری ناحیەی کەلەکچی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00ی شەو لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو بەهۆیەوە دوو کەس کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی برینداربووە میوان بووە لە ماڵی یەکێک لە کوژراوەکە تەندروستی باشە لە ئێستادا، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".

بەڕێوبەری ناحیەی کەلەکچی ئەوەشی خستەڕوو "چەندین ساڵ پێش ئێستا لە نێوان شەڕی ئەو دوو بنەماڵەیەدا کوژرا و بریندار هەبووە واتە کێشەکە کۆنە لەنێوان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان