راپۆرت
زیندانه ترسناكه‌كه‌ى سووریا چییه و قورسترین و دڕندانه‌ترین ئه‌و سزایانه كامانه‌ن كه جێبه‌جێ ده‌كران؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
زیندانى سیدنایا له سووریا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، دروستكرابوو، پێیشى ده‌وترا زیندانه سووره‌كه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوشتارگه‌یه‌كى زۆرى تێدا كراوه و زۆرترین خوێنى تێدا ده‌رژا.
زیندانى سیدنایا له ساڵى 1987 دروستكراوه و 30 كیلۆمه‌تر له باكوورى دیمه‌شقه‌وه دووره، كه له سێ نهۆم و سێ به‌ش پێك هاتووه، ئه‌وانیش: باڵه‌خانه‌ى سوور كه تایبه‌ته به زیندانییانى سیاسی و سڤیل، كه ئه‌م جۆره‌یان خوێنى زۆرى تێدا رژاوه، هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ى سپى كه تایبه‌ته به‌و زیندانییانه‌ى سه‌رباز بوونه، وه باڵه‌خانه‌ى سێره كه ره‌مى تێدا ده‌كرا، هه‌ر به‌شێكى زیندانییه‌كه‌ش له 20 هۆڵ پێكهاتوه و ژوورى تاكه‌كه‌سیى و ژێرزه‌مینى تێدابووه.
ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ى كه له‌م زیندانه زیندان ده‌كران بریتیی بوون له: لایه‌نگرانى ئیخوان موسلمین، لایه‌نگرانى ته‌حریر ئیسلامى، لوبنانى، فه‌له‌ستینى، شیوعییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى حزبه‌كوردییه‌كان، سه‌ربازانى سووریایی، خه‌ڵكى سیاسی و سڤیل، ئه‌ندامانى قاعیده، سه‌له‌فى جیهادى و هه‌ڵاتووانى نهرالبارد.
سزاكانى ناو زیندانه‌كه چى جۆرێك بوون؟
قورسترین و جیاوازترین ئه‌و سزایانه‌ى كه به‌سه‌ر زیندانییه‌كاندا جێبه‌جێده‌كرا، ده‌یسه‌لمێنێت كه رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د دیكتاتۆرییانه بووه و به دڕه‌نده‌ترین شێوه سزاى زیندانییه‌كان دراوه، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له: رێگه‌نه‌دان به خواردن و خواردنه‌وه، تاوه‌كو ئه‌وه‌نده برسی ببن، ناچار بكرێن به خواردنى پیسایی خۆیان، كه یه‌كێكى تر له جۆره‌كانى سزاكان ده‌رخوادنى پیسایی بوو به زیندانییان، هه‌روه‌ها به كێبڵ و بۆرى لێیان ده‌درا، یان ده‌به‌ستران به خته‌وه، ئه‌و زیندانییانه‌شى كه نه‌خۆشده‌كه‌ون ده‌رمانیان پێنه‌ده‌درا و چاره‌سه‌ریان نه‌ده‌كردن.
سزا قورسه‌كان كه‌م نه‌بوون، له‌وانه مه‌رجیان داده‌نا كه ده‌بێت بفڕن، كه ده‌یانزانى ناتوانن بفڕن، ده‌یانكوشتن، یان وه‌ك سزایه‌كى ده‌روونى پێیان ده‌وتن كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره تاوه‌كو بمرێت، واته كه‌سێكى نزیكى زیندانكراوه‌كه به هه‌ڵبژاردنى خۆى ده‌كوژرا، به‌وه‌ش رانه‌ده‌وه‌ستان، ناچاریان ده‌كردن ده‌ستدرێژى سێكسى بكه‌نه سه‌ر یه‌كترى یان له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرایه سه‌ر زیندانییه ژنه‌كان.
ئه‌ى ژوورى خوێ چییه؟
له ناو زیندانى سیدنایا ژوورێك هه‌بوو به ناوى ژوورى خوێ، كه ئه‌م ژووره تایبه‌ت بوو به‌و زیندانییانه‌ى سزا ده‌دران و بریندار ده‌كران، پاشان به جه‌سته پڕ له برینه‌كه‌یه‌وه فڕێیان ده‌دایه ناو ئه‌و هه‌موو خوێیه‌وه كه له ژووره‌كه‌دا دانرابوو، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تر بوو له سزا قورسترینه‌كانى زیندانه‌كه.
پ ح ع

بیروڕا