راپۆرت
بۆچی بەشار ئەسەد دەسەڵاتی بەجێهێشت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بە چوونە دەرەوەی کاتی سووریا لە سیستەمی بەرەى مقاوهمه، پهیوەندیی نێوان لایەنە جیاوازەکانی ئەو بەرەیە بەرەوڕووی هەندێک پرسیار و ئەگەر بووەتەوە، ئەو بابەتە بەتایبەتی سەبارەت بە رێگای گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵا زیاتر لە رابردوو دێتە ئاراوە.
رۆژى یەکشەممەى ئهم ههفتهیه 8ی دیسەمبەری 2024 بووە رۆژێکی مێژوویی لە سووریا، دوای 54 ساڵ حوکمڕانی حزبی بەعس و بنەماڵی ئەسەد لە سووریا، گروپهچهكدارهكان توانیان لە 10 رۆژدا حکومەتی سووریا بڕووخێنن.
بەپێى راپۆرتی میدیاکانی رووسیا، بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی چوونەتە مسکۆ و لەوێ پەنابەری سیاسیان وەرگرتووە، لەم نێوانەدا، هرتزی هلۆی، سەرۆکی ئیسرائیلیش هەلەکەی قۆستووەتەوە و رایگەیاند "هێرش دەکاتە سەر باشووری سووریا، پرسیارێک لە ئەم نێوانەدا دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە بۆچی ئەرتەش و خەڵکی سووریا هیچ بەرگریەکیان نەکرد لە بەرانبەر گروپهكان و ئەوان توانیان بە ئاسانی بەرەو دیمەشق بچنە پێشەوە؟ بۆچی مێژوو دووپات نەبووەوە و ئەم جارە ئەسەد نەیتوانی لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە".
بۆچی ئەسەد داوای هاوکاریی لە مهقاوهمه نەکرد؟
ئێران لەم دواییەدا بە جموجووڵی دژبەران لە ئیدلب هۆشداریی دابووە دیمەشق، هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە یەکە راوێژکارییەکانی ئێران بە بارودۆخەکە لە باکووری رۆژئاوای سووریا هەستیار ببنەوە و بەدوای بووژانەوەی بەرخۆدان لە دەڤەری ئیدلب بن کە بەدی هاتنی ئەو کارە پێویستی بە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی بەشار ئەسەد بوو.
دوور کەوتنەوە لە مهقاوهمه و فریوی دۆستانی نوێ.
ئاژانسى میهرى ئێران لهو بارهوه دهڵێت "بەشار ئەسەد لە کاردانەوە بە خێرخوازی ئێران رایگەیاند کە توانی چارەسەری کێشەکانی نییە و تیرۆریستەکانیش توانی هێرشیان نییە و لە نیوەی رێگادا لەگەڵ یەکتر بەشهڕدێن، ئەو شیكردنەوە هەڵەیه بووە هۆی کەم بوونەوەی رۆڵی ئێران لە سووریا، ئەسەد لەسەر داوای ولاتانی عەرەبی داوای لە ئێران کردبوو کە فەرماندەکانی خۆی لە سووریا بکشێتەوە".
ههروهها "ئەسەد بڕیاری دابوو بۆ قەرەبووی کاولکاریەکان لە ئەو وڵاتە وردە وردە لە ئێران دوور بکەوێتەوە و بەرەو لای ئەمهریکا و سوننەکان بچێت کە هیچ یەکە لە بەڵێنەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەسەد نەهاتە دی".
ئاژانسهكه ئهوهشی باسكردووه "بە دەسپێکی هێرشهكان لە ئیدلبەوە، ئێران جارێكى تر پێشنیاری هاوکاریی لە ئاستی باڵادا دەداتە ئەسە بەڵام راشکاوانە لە نەبوونی توانا بۆ کۆنترۆکردنی دژبەران هەواڵ دەدات و بڕیاری چوونی هێزە چەکدارکانی ئێران دەخاتەوە ئەستۆی تاران".
پوختەی باسەکە
بە چوونە دەرەوەی کاتی سووریا لە بەرەی مهقاوهمه، پهیوهندیی لایەنە جیاوازەکانی ئەو بەرەیە لەگەڵ پرسیار و ئەگەری زۆر رووبهڕووبووەتەوە، ئەو بابەتە زیاتر بۆ گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵا دێتە ئاراوە، خێرا بوونی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوئاهەنگی نێوان ئەمهریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی سوننەی ناوچەکە نیشانەی ساڵەها پلانڕێژیی بۆ گۆڕینی ژێئۆپۆلۆتیک لە باکووری غەززە و گۆڕینی هاوکێشەی هێزەکان لە قازانجی بەرەی ئیسرائیل، عەرەبی و ڕۆژئاواییە، بەڵام هێشتا یارییەکە کۆتایی نەهاتووە، مێژووی ئیسلام نیشانی داوە کە ئەگەر موسڵمانان لە رووداوەکانی شەڕی ئۆحۆد وانە وەربگرن ئەوا فەتحی خەیبەر زۆر نزیکە.
ع
بیروڕا



