عیراقی
سودانی پەیامێكی بەپەلەى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بە وردیی چاودێریی دۆخی سووریا دەكەن و داوایەكیش ئاراستەی وڵاتان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگهیاند "ئێمه بە وردیی چاودێریی دۆخی سوریا دەكەین و داوادەكەین رێز لە ئیرادەی گەلی سووریا بگیرێت و سەرجەم وڵاتانی جیهان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی سووریا بكەن".
وتیشی "پێویستە رێز لە ئیرادەی گەلی سووریا بگیرێت بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و فرەنەتەوەیی كە بتوانن لە وڵاتی خۆیاندا بەئازادی بژین و جگەلەوەش لە ئێستادا تیرۆر لە عیراقدا شوێنی نەماوە".
ع