کوردستانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێکی لە باره‌ی كه‌یسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێکی لە باره‌ی كه‌یسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە، هەروەها بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە".