کوردستانی
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبەر ئەم ھۆکارە کۆنابێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەهۆی پابەندبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی راگرتووە ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوە".
دکتۆرە شەونم زرار بڵباس، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئێمە پابەندین بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان نامانەوێت ئەو پابەندییە بشکێنین، بۆیە تاوەکو ئێستا بڕیاری دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیمانی نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە هەڤاڵانمان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی خۆیانن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کرد "لەدوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە کۆبوونەوەکانی خۆمان دەکەینەوە".
لەبارەی ئەوەی تاچەند دواکەوتنی کۆبوونەوەکان کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە دکتورە شەونم وتی "بێگومان وەستانی کۆبوونەوەکان کاریگەری خۆی دەبێت، بەڵام ئێمە پاراستینی ژیانی هاوڵاتییان و هاونیشتیمانیانمان لاگرنگترە، ئێمە دەتوانین لەدوای تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دەست بە کۆبوونەوەکانمان دەکەینەوە و قەرەبووی دواکەوتنی کارەکان دەکەینەوە".