کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی راستییەكەی لەسەر مستەفا سەلیمی ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن / بەڕێز
بابەت/ ڕونكردنەوە
بەداخەوە شەوی 10/4/2020 كەسێك بەناوی ( عەلی جەوا نمەردی ) هەوڵیداوە دەست درێژی بكاتەسەر ناوبانگی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وە تۆمەتێكی ناڕەوا بۆ هێزەكانمان لەسنوری پێنجوێن دروست بكات ¸بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵكی كوردستان ڕای دەگەیەنین كە :
1- بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا , لەڕۆژی 14/3/2020 قەدەغەی هاتاوچۆ دەستیپێكردوە و تائێستابەردەوامە و هێزەكانی ئاسایش بەوبڕیارەوە پابەندبوون , لەم ماوەیەدا لەسنوری پێنجوێن و ناوچەی گەرمك هیچ ئەركێكیان بۆ دەستگیركردن پێ نەسپێردراوە .
2- هیچ داتایەك بەناوی ( مستەفا سەلیمی ) لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوریەكان بەردەست نییەو ئێمە هیچ كەسێك بەوناوە ناناسین .
3- بەڕێَز ( ئیسماعیل ڕەحمانی ) بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەسلێمانی ئەمڕۆ 11/4/2020 لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند هیچ زانیاریەكمان نییە كە پێشتر مستەفا سەلیمی هاتبێتە باشوری كوردستان و هیچ بەڵگەیەك نیە لێرەوە ڕادەستی ئێران كرابێتەوە .
4- ( عەلی جوانمەردی ) كە هەواڵی ( مستەفا سەلیمی ) بەقاچاخ بۆهەرێم و ڕادەستكردنی بە ئێران بڵاو كردۆتەوە , دەیەوێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت , چونكە بەهۆی لادانی لەپێوەرەكانی ڕۆژ نامەگەری و پێشێلكردنی ڕاستگۆی و بێلایەنی لەبەشی ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا دەركرا , بەرداوام و هەمیشە هەوڵیداوە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بەلاڕێدا بەرێت , وەدەزگا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمیان لەبەرچاو بخات .
5- لێرەوە ڕایدەگەیەنین كەهەواڵەكەی ( عەلی جوانمەردی ) لەسەر ( مستەفا سەلیمی ) و ئاسایشی پێنجوێن بەتەواوی ناڕاستە و بەهەموو شێوەیەك ڕەدی دەكەینەوە .
6- لەم كاتەدا كەهێزەكانمان بەو پەڕی دڵسۆزی , دور لەماڵ و منداڵ و ئاسودەیی ناو خێزانەكان لەسەر جادە و سنورەكان سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركن و تەندروستی و سەروماڵی خەڵكی كوردستان دەپارێزن , تێوەگلانی ( جوانمەردی ) لە دروستكردنی هەواڵێ بێ بنەما لە دژی ئەم تێكۆشەرانەی ئاسایش , ئیدانە دەكەین وە بەمافی خۆمانی دەزانیین سكالای یاسای لەسەر تۆمار بكەین .
لەگەڵ ڕێزدا.....
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی