عیراقی
هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر حەشارگەکان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق، لەبارەی هێرشی هێزە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش له چیای حهمرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "كاری هاوبەشی نێوان دەزگا و فەرمانگەكانی هەواڵگریی رۆڵی گەورەی هەبووە بۆ لەناوبردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و بەدواداچون بۆ ئەندامەكانیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزی ئاسمانیی عیراق هەشت هێرشی بۆ سەر حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکان لە زنجیرە چیای حەمرین ئهنجامداوه".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم حەشارگەکانی داعش کە وەك پەناگە و گواستنەوە و شوێنی هەڵگرتنی چەك و كەلوپەل بەكاریان دەهێنا لەناوبراون".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای رووداوەکانی سوریا و هێرشی لەناکاوی گرووپە تووندڕەوەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر سوپای سوریا و رووخاندنی دەسەڵاتەکەی بەسار ئەسەد، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراق هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر حەشارگە و شانەکانی داعش لە ناوچە چۆڵەوانییەکانی عیراق چڕکردووەتەوە.
ب ح