ئینستتیوتى نارین
ئەسەد بە پیلانی تورکیا رووخا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "ئیسرائیل پلانی هەیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەشبکات ، تورکیاش لە پیلانی کەوتنی بەشار ئەسەد بەشدار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، مەترسیی کەوتووەتە سەر عیراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "جیاوازی زۆر لە نێوان رووخانی بەعس لە عیراق و سوریا هەیە، چونکە رووخاندنی بەعس لە سوریا بەدەستوەردانی دەرەکی و بە پیلانگێڕیی تورکیا بوو، بەڵام لە عیراق گەلەکەی دەسەڵاتی بەعسی کۆتایی پێهێنا".
وتیشی "حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بەپێی یاسا دامەزراوە، بەشێکە لە دامەزراوەی هێزە چەکدارەکانیی عیراق".
ب ح