ئەدەب و هونەر

دکتۆر فەرھاد پیرباڵ دەڵێت "ھـێی زەمانە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دکتۆر فەرھاد پیرباڵ دەڵێت "ھـێی زەمانە"
مه‌ودا میدیا-

جاران قوتابی خۆی لە (مامۆستا) دەشاردەوە، یٔێستا مامۆستا خۆی لە (قوتابی) دەشارێتەوە!

منداڵی جاران، کۆدەبوونەوە بۆ (بەرسیله) دزین، منداڵی یٔێستاش، کۆدەبنەوە بۆ (وای فای) دزین!

جاران، سەردەمی (کتێب) بوو، ئێستا سەردەمی (دەفتەر)ە.!

جاران، کوڕان (سمێڵیان) دەهێشتەوە بۆ ئەوەی لە باوکیان بچن، بەڵام کوڕانی ئێستا (برۆیان) چاک دەکەن بۆ ئەوەی لە دایکیان بچن!

جاران، نوێژی بەیانی قورسترین نوێژ بوو، یٔێستا بەهۆی شەونخوونی بە دیار فەیسبووکەوە بووه‌تە ئاسانترین نوێژ، کەچی ناشکرێت!

جاران، دایکمان دەیوت هەتا ژمارە (10) بژمێرە، خەومان لێدەکەوت، منداڵی ئێستا، (هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان)یش بژمێرێت، خەوی لێناکەوێت!

خواردنی جاران، (سێ ژەمە) بوو، خواردنی ئێستای جیلی ئەنتەرنێت، بووه‌تە (دوو ژەمە)!

جاران، باوک بە کچەکەی دەوت: کچم ئەمشەو خۆت حازرکە داواکاریت دێت، دواتریش دەگونجان، کچی ئێستاش: باوکە ئەمشەو خۆتان حازرکەن داواکاریم دێت، دواتریش ناگونجێن!

جاران دایک بە منداڵەکەی دەوت: دە تۆزێکیش وەرە (ماڵەوە) و، کەمێک سەیری تەلەفزیۆن بکە، ئێستاش بە منداڵەکەی دەڵێت، دە تۆزێکیش بڕۆرە (دەرەوە)، هەرخەریکی ئایپاد و، سەیرکردنی تەلەفزیۆنی!

کوڕان، بە منداڵی حەزیان لە (سەیارە) بوو، کچانیش، حەزیان لە (بووک) بوو، ئێستا، کوڕان حەزیان لە بووکە و، کچانیش، حەزیان لە سەیارەیە...!
Qaiwan
Qaiwan