راپۆرت
لیره‌ى سوورى چه‌ندین كه‌سى دا به زه‌ویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى پێشووه‌وه، نرخى لیره‌ى سوورى له‌ناوخۆى ئه‌و وڵاته به‌راورد به پێش رووخانى به‌شار كه‌مێك به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوخۆى هه‌رێم بازرگانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانیان كردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیاى دراون "له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى هه‌ڵپه‌ى چه‌ند بازرگانێكه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی نرخى لیره له پێش رووخانى به‌شار بۆ دواى رووخانى به‌شار به رێژه‌ى له %400 به‌رزبووه‌ته‌وه".
واته پێش رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د نرخى یه‌ك ملیۆن لیره‌ى سوورى به 80 بۆ 90 هه‌زار دینارى عیراقى بووه، له دواى رووخانى به‌شار بۆ 700 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌نها له هه‌رێمى كوردستانه، له‌كاتێكدا یه‌ك ملیۆن لیره‌ى سوورى له سووریا به 150 هه‌زار دیناره‌و به‌راورد به‌پێش رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه‌ى 50 بۆ 60 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
رۆژى رابردوو نرخى یه‌ك ملیۆن لیره‌ى سوورى له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى گه‌یشته 700 هه‌زار دینار، به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كه هیچ ئیشێكیان كڕین و فرۆشتنى دراو نییه، ته‌نها بۆ قازانج ده‌ستیان به كڕینى لیره كرد، به ئومێدى ئه‌وه‌ى زیاتر به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام له‌و نرخه زیاتر به‌رزنه‌بووه و دابه‌زى بۆ 470 هه‌زار دینار، به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆریان كرد.
له هه‌رێمى كوردستان دراوى جۆرى لیره‌ى سوورى له رابردوو هه‌تا ئێستاش هیچ خواستێكى له‌سه‌ر نه‌بووه و ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگه ته‌نها دۆلار و تمه‌نى ئێرانییه.
هاوڵاتییه‌ك له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى رۆژى رابردوو به به‌هاى 19 ملیۆن دینار لیره‌ى سوورى كڕیووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى 10 ملیۆن دینار زیانى كردووه.
ئه‌وه‌ى رووده‌دات ته‌نها بازرگانه‌كان به‌و جۆره نرخى لیره‌ى سووریا‌ن به‌رزكردووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى له كوردستان هیچ خواستى له‌سه‌ر هه‌بێت و به‌ڵاى خه‌ڵكى ئێمه‌وه گرنگ بێت.
ع
بیروڕا



