ئینستتیوتى نارین
شه‌خته كۆتایی دێت.. هه‌فته‌ى داهاتوو چى رووده‌دات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، شەپۆلی وشکە سەرما کۆتایی دێت و له کۆتایی هەفتە گۆڕانکاریی لە کەشوهەوا روودەدات.
پشتیوان ئیبراھیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پلەی گەرما بەم شێوەی ئێستا دەبێت تاوەکو رۆژی پێنج شەممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، بە نزمی دەمێنێتەوە و پاشان گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما روودەدات".
وتیشى "پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە، هەروەها لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهۆی جوڵەکردنی هەندێ شێ لە دەریای سوور لە ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ باران بارین ناوچە دەگرێتەوە لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە".
ماوه‌ى سێ رۆژه سه‌رما وشكه و شه‌خته هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه پله‌كانى گه‌رما بۆ خوار سفرى سه‌دى دابه‌زیوون.
ع