ئینستتیوتى نارین
وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداریی دەداتە وەزارەت و دەستەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن و هۆشداریی دەداتە وەزارەت و دەستەکان.
رایگەیاند "ژمارەیەكی زۆری كارمەندان و فەرمانبەرانی حكومەت روویان لە خوێندنی ئێوارانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كردووە و ژمارەیەكی كەم لەوانە پابەندن بە دەوامی ئاسایی، تەنانەت هەندێكیان مۆڵەتی خوێندن و لارینەبوونی وەزارەتەکانیان نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە رێگە نەدرێت كارمەندانی حكومەتی هەرێم بەبێ مۆڵەتی خوێندن، یان نوسراوی لارینەبوونی وەزارەتی پەیوەندیدار روو لەو زانكۆیانە بكەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " دەبێت مۆڵەتدان بە خوێندن لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت".
ب ح