کوردستانی
ئامارى خنكان له ئه‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا ميديا-
بەپێى لێدوانى لایەنە پەیوەندیدارەکان، له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا نزیکەی 50 کەس لە هەرێمی کوردستان به خنکان گیانیان له ده‌ستداوه.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرایكرد "ته‌نیا له پارێزگاى هه‌ولێردا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 29 کەس لە ئاودا خنکاون، كه زۆرینه‌یان لە کاتی مەلەکردن بووە لە رووبار و چەمەکان".
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "لە دهۆك له سەرەتای ئەم ساڵەوە 10 کەس خنکاون، كه ئه‌وه‌ش بەراورد بە پار رێژه‌كه زیادیکردووە". چونكه له ساڵی رابردوودا چوار کەس خنکابوون.
هه‌روه‌ها، وتەبێژه‌كه‌ی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجەش، زانیار عومەر باسى له‌وه‌كردووه "لە هه‌ڵه‌بجه ئەم ساڵ کەس نەخنکاوە، به‌ڵام پار کەسێك خنکاوه."
ئه‌مه له كاتێكدایه، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 کەس لە سلێمانی خنکاون.
پ ح ع