ئابووری

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌ كردنى پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بڕیار ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌ كردنى پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بڕیار ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌ كردنى پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12، له‌م هه‌فته‌یه‌دا وەزیری دارایی عیراق بڕیار ده‌دات و باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌ر له‌ سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 22ى كانونى یه‌كه‌مى 2024، وه‌فدی حکومەتی عیراق بگەڕێتەوە بەغداد، وه‌فدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێمى کوردستانیش سەردانی بەغدا بکات، بۆ تاوتوێكردنى راپۆرتى کۆتاییهێنان بە کێشە تەکنییەکییەکان.

ئه‌گه‌ر وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا لەگەڵ تەیف سامی، وه‌زیرى دارایی عیراق كه‌ سبەینێ یەکشەممە و رۆژانی دواتر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌ راپۆرتەکەدا وەڵامی هه‌موو سەرنج و تێبینی و پرسیارەکان دراوه‌تەوە و شته‌كان بۆ تەیف سامی روونکرابێتەوە، بڕیار لەسه‌ر خەرجکردنی ئەو بڕە پارانە دەدات کە ماون، كه‌ ئه‌وانیش مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دینارەکەیه‌، کە پێشتر موناقەلە کراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan