کوردستانی

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان بۆ ئەردۆغان: زیان بە تاڵە مویەکی کورد بگەیەنیت کۆنگرێست لێ هاندەدەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیناتۆرێكی كۆمارییەكان بۆ ئەردۆغان: زیان بە تاڵە مویەکی کورد بگەیەنیت کۆنگرێست لێ هاندەدەم
  

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان رقی لە کوردە، دەشڵێت ئەردۆغان دەیەوێت هێرش بکاتە سەر سووریا.

جۆن كه‌نه‌دى، سیناتۆر كۆمارییەكان لەوتارێكدا لە كۆنگرێس وڵاتەكەی رایگەیاند "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا شەڕی هێزە كوردییە پاڵپشتیكراوەكانی ئەمریكا دەكات لە باكورو باكوری رۆژئاوای سووریا".

وتیشی "ئەردۆغان رقی لە كوردە، لێیان گەڕێ‌ و وازیان لێبێنە، كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمەریكان، كە ژمارەیان 30 بۆ 40 ملیۆن كەسە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت، ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بێنە، واز لە خەڵكی سوریا بهێنە، توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە مویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لەم كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات".

ع

Qaiwan
Qaiwan