ئابووری
شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراق بۆ ساڵی 2024، لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 20 هەزار بژمێر بەڕێوەچوو، کە بڕیارە پێش سەری ساڵ شایستە داراییەکانیان پێبدرێت.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی ئاماری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای وردبینی لە ناوی ئەو کەسانەی کە وەک بژمێر بەشدارییان لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوواندا کردووە، لیستی ناوەکانیان رەوانەی بەغدا کراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمڕۆژانەدا بەغدا لە خەرجكردنی شایستەی دارایی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و بژمێرەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم ئاگاداریان دەکاتەوە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواکەوتنی پاداشتەکانیان".
ئەمە لە کاتێکدایە، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەچوو کە لە قۆناغی یەکەمدا 32 هەزار کەس وەک بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی پرۆسەکەیان کرد، وە لە قۆناغی دووەمدا لە 20 21ی2024/11، زیاتر لە 20 هەزار کەسی تر وەک بژمێر و توێژەری کۆمەڵایەتی بەشدارییان کرد.
ب ح