ئابووری

مووچەی ئەم توێژە دابەش نەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم توێژە دابەش نەکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2024/12/21، بڕیار بوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی تری وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت بەڵام بڕیارەکە راگیراوە.

مامۆستا نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەند بڕیار بوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکەن بەڵام لەلایەن بڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەمڕۆ مووچەی ئەو توێژە دابەشناکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان چەکی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەستیان ئامادە کردووە و بەشێک لە بانکەکان پارەی تێدابووە و بڕیار بووە ئەمڕۆ هاوشێوەی مامۆستایانی میلاک بچنە بانک و مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام هۆکاری راگرتنی دابەشکردنەکەی نازانن".

ئەوەشی خستەڕوو "رەنگە لە یەک ، دوو رۆژی ئایندەدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و مامۆستایانی گرێبەستیش مووچەکانیان وەربگرن".

ب ح


Qaiwan
Qaiwan