کوردستانی
یه‌كێتى بۆ پارتى: سه‌رۆكى حكومه‌ت دوو ساڵ به دوو ساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "وه‌فدى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یاند بۆ لاى وه‌فدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پیرمام داواى سه‌رۆكى حكومه‌تیان كردوه".
وه‌فدى یه‌كێتى به راشكاوى به پارتییان وتووه "سه‌رۆكى حكومه‌ت به مافى خۆمان ده‌زانین، له‌و پێناوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن بكه‌ین و گرفت دروست نه‌بێت، پێویسته دوو ساڵ به دوو ساڵ ئه‌و پۆسته بۆ هه‌ر لایه‌ك بێت".
یه‌كێتى ئه‌وه‌شى به وه‌فدى پارتى وتووه "له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌بێت به‌شداربین و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت له نێوان هه‌ردوولا دابه‌شبكرێت".
لاى خۆیه‌وه لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى رایگه‌یاند "یەكێك لە ئەگەرەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەوەیە كە دابەشكردنی پۆستە باڵاكان بەتایبەت پۆستی سەرۆكی حكومەت دووساڵ بە دووساڵ بێت".
ع