راپۆرت

نــۆ نهێنى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ لەسه‌ر هەڕەمەکانی میسر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نــۆ نهێنى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ لەسه‌ر هەڕەمەکانی میسر
مه‌ودا میدیا-

هه‌ڕه‌مه‌كانى میسر، كه‌س نییه‌ پێى ئاشنا نه‌بێت، وه‌ یەکێک لە ناوازەترین رووداوەکانی شارستانی مرۆڤایەتی، کە تائیستاش زانایان و لیکۆڵەرانی شوێنەوار و ئەندازیاران تێڕاماون لە چۆنێتی دروستکردنی ئەو هەڕەمانە و بەتەواوی نهێنی ئەو کارەیان بۆ روون نەبووه‌تەوە.

لێره‌دا باسى چۆنێتى و مێژووى دروستكردنى ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌ گۆشه‌یه‌كى جیاوازتره‌وه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌مانه‌ كه‌ ئه‌ویش نۆ نهێنى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ كه‌ فیزیازانان و فەلەکناسان و زانایانى جیۆلۆجی لە نهێنی فیرعەونە کۆنەکان سەر دەرناکەن، ئەوانیش:

یه‌كه‌م: ساڵێک رۆژێک
لە ساڵێکدا بۆ تەنیا  یه‌ك رۆژ تیشكی خۆر بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەچێتە ژوورەوەی ناو هەڕەمی گەورەوە، ئەویش ئەو بەروارەیە کە فیرعەون تییدا لەدایکبووە، جگە لەو رۆژەش هیچ رۆژێکی تر تیشکی خۆر بە تەواوی ناچێتە نیو هەڕەمەکەوە.

دووه‌م: خەنجەری فیرعەون(خه‌نجێر) شمشێر
ئەو خەنجەرانەی لەناو هەڕەمی فیرعەونەکان هەن هێشتا بەشێوەیەکی سەیر وەک خۆیان ماونەتەوە، ئەمە سەرەڕای تێپەڕبوونی هەزاران ساڵ، بەڵام هێشتا ژەنگ لێی نەداون و تیژی تیغەکەیان لەدەست نەداوە.

سێیه‌م: نەمانی سیگناڵ لە هەندێک ژوور
لەناو هەندێک لە ژوورەکانی هەڕەمەکەدا بەشێوەیەکی کتوپڕ هیچ جۆرە سیگناڵێک نامێنێت و ئامێرەکان کارناکەن، هۆکارەکەش بەنادیاری ماوەتەوە.

 چواره‌م: شوێنی هەڕەمەکان
دروستکردنی هەڕەمەکان لێکدانەوەی زۆری بۆکراوە، هاوکات بەپێی نەخشەی جوگرافی دەکەوێتە سەر هەمان هێڵ کە سێگۆشەی بەرمودا لە زەریای ئەتڵەسی و سێگۆشەی فۆرمۆسا لە زەریای هێمن بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە هەردوو سێگۆشەکەدا شتگەلێکی سەیر روودەدەن، وەک نەمانی کەشتی و فڕۆکە و هەر شتێک کە بکەوێتە ناوی.

پێنجه‌م: ناوەوەی هەڕەمی گەورە
لەناو هەڕەمی گەورەدا سێ ژوور هەیە، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە دوو ژووریان دەکەونە سەر زەوی و ژورێکیان دەکەوێتە ژێر زەوی، ئەمەش یەکێکە لەو رووداوانەى سەری لێدەرناکرێت.

شه‌شه‌م: چوار گۆشەی بنکەی هەڕەمەکە
بەجۆریک چوارگۆشەی بنی هەڕەمەکان دروستکراوە، کە دوای لێکۆڵینەوەی زۆر، زانایانی ناچارکرد دووبارە بە زۆر خەمڵاندن و دەرئەنجام بچنەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو ئەندازە ناوازەیە دەگەڕێتەوە کە لە دروستکردنی بنکەکە و دابەشکردنی بەسەر رووپیوی زەوی و کۆی پانتایی وشکانی دەوروبەری دەگەڕێتەوە.

 حه‌وته‌م: دابەشکردنی هەموو شت بە یەکسانی
ئەو خولگەیەی کە بە ناوەندی هەڕەمەکەدا تێدەپەڕێت، کیشوەرەکان و زەریاکان دابەشدەکات بۆ دوو نیوەی تەواو یەکسان لە رووی رووبەرەوە.

هه‌شته‌م: ریشتاشی لوکگەرم
جۆرێک لە کەرەستەی بڕینی موو لەناو هەڕەمەکاندا هەن کە پێیان دەوترێت ریشتاشی لوکگەرم، ئەم بڕەرانە ئەگەر چەند رۆژێک لەناو هەڕەمەکەدا بمێنێتەوە ئەوا وەک شمشێر تیژ دەبێت، هۆکارەکەشی تا ئێستا نەزانراوە.

نۆیه‌م: پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەی گەورە
دیاریکردنی ناوچەی دروستکردنی هەڕەمی گەورە، تەواو فەلەکی و زانستییانە بووە، چونکە هەڕەمی گەورە بۆ سیستەمی فەلەکی دەکەوێتە ژێر گەورەترین ئەستێرەی ئاسمانەوە

Qaiwan
Qaiwan